Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەژەکە بۆ ئازادیی ئۆجالان هەنگاوێکی نوێی ڕاگەیاند

2017-09-20 15:08:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆردیناسیۆنی گشتیی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان- کەژەکە، لە هەشتەمین کۆنفرانسیدا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە هەنگاوێکی سێ قۆناغەی ڕاگەیاند.

 

کەژەکە لە ئەنجامی هەشتەمی کۆنفرانسیدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ١٩یەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی دژی عەبدوڵا ئۆجالان بە توندی شەرمەزارکرد و بۆ ئازادیی ئۆجالانیش هەنگاوێکی سێ قۆناغی ڕاگەیاند.

 

کەژەکە ڕایگەیاند: ئۆجالان ماوەی ١٩ ساڵە لە دۆخێکی زۆر سەختدا گۆشەگیرکراوە، ئاساییترین مافەکان و پێداویستییەکانی ژیان لە دژی ئەو و دژی گەلی کورد وەک هەڕەشەیەک بەکاردێنن، لێرەوە بە ڕێزەوە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەنرخێنین، هەروەها بە دروشمی "دەسەڵاتی ئیمرالی تێکدەشکێنین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" هەنگاوێکی سێ قۆناغی بۆ ئازادیی ڕێبەرایەتی ڕادەگەیەنین.

 

لە بەردەوامیدا ئاماژە دراوە: قۆناغی یەکەم لە ڕۆژی ٩ی مانگی ١٠ وە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی ٢٠ی مانگی ١١ بەردەوامی دەبێت، کەژەکە بۆ ئەو قۆناغە بانگەوازی هەموو هێزە دیموکراتەکان، سۆسیالیستەکان و ئیسلامییەکان دەکات.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی کەژەکەدا هاتووە: ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمەی ژنانی کورد و هەروەها بۆ ژنانی ئاسوری و سوریانی  و تورکمان و عەرەب لە ڕەقە و منبیج ڕێبەری ئازادییە، کەژەکە هەوڵدەدات لە سەر بنەماکانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی وئازادیپارێزی ژنان و ژینگەپارێزی بە هێزەوە لەو قۆناغرەدا هەنگاو بنێت.

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاشیگەیاند: بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتی بانگەوازیی گەلی کورد، هەموو گەلان، ژنان، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، ئانارشیستەکان، سۆسیالیستەکان و ئیسلامییەکان و لایەنگرانی ژیانی ئازاد دەکەین، پێکەوە دەتوانین سیستمی گۆشەگیرکردنی ئیمرالی تێکبشکێنین.

 

کەژەکە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: بۆ ئەوەی کە چیدی ڕێگا نەدەین سیستمی ئیمرالی ئیرادەمان، ئابڕوومان، عشق و ئازادیمان بەدیل بگرێت، کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin