Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، ڕۆژنامەنووس و وێنەگرێکی ژن کۆچی دوایی کرد

2017-09-20 12:10:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەژین قادر-  ڕۆژنامەنووس و وێنەگری دیاری شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەژین قادر، ڕۆژنامەنووس و وێنەگر لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.

 

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلیمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ڕاگەیەندراویکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە:"بەخەم و پەژارەو ناسۆرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و وێنەگری لێهاتوو خاتوو ئەژین قادر ڕاگەدەیەنین".

 

هەروەها، هاتووە:"ناوبراو وێنەگرێکی کارامەو لێهاتوو بوو، بەچەند ساڵێکی کەم توانی شوێنی خۆی لەبواری فۆتۆگراف و دنیای ڕۆژنامەوانیدا بکاتەوە".

 

ئەوەش هاتووە:"بەجێهێشتنی ئەژین داخێکی گەورەبوو بۆ سەرجەم هاوڕێیان و هاوکاران و ڕۆژنامەنووسانی سنوورەکەو کۆستێکی نەبڕاوەش بوو لەبواری میدیایی ژناندا".

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin