Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەردەلوولی جزیرە بەرەو ڕزگارکردنی هەرێمی سوەر لە پێشڕەویدایە

2017-09-20 10:46:36



ڕۆژنیوز - ناوەەندی هەواڵەکان

 

ئەحمەد ئەبو خەولا، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر ڕایگەیاند، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرەو ڕزگارکردنی هەرێمی سوەر بەڕێیوەن، کە کەوتووەتە سەر نزیک سنوورەکانی عێراق.

 

شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستکەوتی زۆر گەورەیان بە دەستهێناوەو ئێستاش بەڕێیوەن بۆ ڕزگارکردنی ناوچە سنوورییەکانی نێوان سوریا و عێراق.

 

ئەحمەد ئەبو خەولا ڕایگەیاند:"هەرێمی سوەر لە دووری ٥٠ کیلۆمەتریی دێرەزۆرەو دەکەوێتە سەر سنووری عێراق، لەو ناوچەیە ژمارتایەکی زۆر گوند هەنە کە لە کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعش دان.

 

فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر وتیشی، کە هەموو ئەوە هاوڵاتیانەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لەلایەن شەڕڤانانەوە لە چنگی چەتەکان ڕزگاردەکرێن دەگوازرێنەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان لە شەڕ.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin