Smiley face
Smiley face
Smiley face

٢٧٣هەمین هەفتەی مانگرتنی ئێشکگیریی بۆ ئازادیی ئۆجالان لە دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت

2017-09-20 09:21:37



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مانگرتنی ئێشکگیریی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، لە ٢٧٣هەمین هەفتەیدا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا و لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپاوە گوازرایەوە بۆ دۆرتمۆندی ئەڵمانیا.

 

مانگرتنی ئێشکگیریی بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢وە لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسادا دەستیپێکرد، ئەم هەفتەیە لە شاری دۆرتمۆند ئەو مانگرتنە ئێشکگیرییە بەڕێوەدەچێت.

 

عەبدولکەریم ئوزەر، ئەحمەد قاراجا و عەبدوڵا ئەسەد، سێ هاوڵاتی کوردن کە مانگرتنی ئێشکگیریی بۆ ئازادیی ئۆجالان-یان لە ١٦/ئەم مانگەوە لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەستپێکردووە.


 
ئەو چالاکوانانە بانگەوازیی هاوڵاتیانیان کرد کە بەشداری چالاکییەکان بن بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کریکارانی کوردستان(پەکەکە).

 

لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) له‌ گه‌له‌کۆمه‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ستگیرکرا و ڕاده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکیا کرایه‌وه‌، لەو کاتەوە هەتا ئێستا له‌ زیندانێکى تاکه‌که‌سى له‌ دورگه‌ى ئیمراڵى زیندانیکراوە.


 
لە ٥/٤/ ٢٠١٥-شەوە دەوڵەتی تورک گۆشەگیریی خستووسەر ئۆجالان و لەو ماوەیەدا تەنیا یەک جار و لە ١١/٩/٢٠١٦ محەمەد ئۆجالان-ی برای سەردانی ئیمراڵی کردووە و چاوی پێیکەوتووە، لە دوای ئەو سەردانەشەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر رەوشی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نییە و هیچ پەیامێکی ئۆجالان نەگەشتووەتە دەرەوەی زیندان.

 


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin