Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە چەندین گەڕەکی ڕەقە شەڕی سەخت بەردەوامە و ٢٣ چەتە کوژراون

2017-09-20 08:19:41



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

لە گەڕەکەکانی ڕمێلا، ڕەوزە، تشرین و ناوچەکانی دەوروبەری کۆگای گەنم لە شاری ڕەقە، شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت و لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا ٢٣ چەتەی داعش کوژران.

 

پێشڕەوییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکە جیاوازەکانی ڕەقەدا بەردەوامە، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی پێشڕەویی شەڕڤاناندا ٢٣ چەتەی داعش کوژران.

 

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕمێلان و ڕەوزە کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی ڕەقەوە و لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆگای گەنم لە باکوری شارەکە، شەڕی سەخت لە نێوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعشدا ڕوویدا.

 

لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا ٢٣ چەتەی داعش کوژران و تیمە تایتبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان-یش ٢٤ هاوڵاتییان لە چنگی چەتەکانی داعش ئازاد کرد.

 

لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا، لە شوێنە جیاوازەکانی ڕەقەدا شەڕ بەسەختی بەردەوامی هەیە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin