Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییه‌کى خه‌ڵکى دهۆک دواى ١٢ ڕۆژ له‌ ونبوونى له‌ هه‌ولێر ته‌رمه‌که‌ى دۆزرایه‌وه‌

2017-09-19 21:18:07



ڕۆژنیوز - سعود شای گۆران


پیاوێکى خه‌ڵکى شاره‌دێى که‌ڵه‌کچى سه‌ربه‌ پارێزگاى دهۆک دواى ١٢ ڕۆژ له‌ ونبوونى، ته‌مه‌که‌ى به‌ کوژراوى له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خه‌بات له‌ پارێزگاى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌.


پیاوێکى ته‌مه‌ن نزیک ٤٠ ساڵ به‌ ناوى جاسم محه‌مه‌د خه‌ڵکى شاره‌دێى که‌ڵه‌کچى سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى شێخان له‌ پارێزگاى دهۆک دواى ١٢ ڕۆژ له‌ ونبوونى، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له‌ پارێزگاى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌.


ڕۆژبه‌یان ڕۆژبه‌یانی یه‌کێک له‌ خانه‌واده‌که‌ی جاسم محه‌مه‌د بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ى کرد و وتى: جاسم به‌ر له‌ ١٢ ڕۆژ ون بوو، ئه‌و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری پێ بوو، ئیشی ده‌کرد له‌ شارۆچکه‌ى زاخۆوه‌ مه‌وادى خۆراکى ده‌برد بۆ که‌رکوک.


وتیشى: ئه‌و ڕۆژه‌ى ون بوو تا نزیکه‌ى بازگه‌ى کانى قڕژاڵه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى له‌ په‌یوه‌ندیدا بووه‌، دواى ئه‌وه‌ مۆبایله‌که‌ى داخراوه‌ و ١٢ ڕۆژ بێ سه‌روشوێن بووه‌.


ئه‌وه‌شى وت: دواى سێ ڕۆژ له‌ ونبونى جاسم، ئۆتۆمبێله‌که‌ى له‌ ناوچه‌ى گوچڵیڵ له‌ پارێزگاى موسڵ دۆزرایه‌وه‌ و که‌ دوو قه‌وانى فیشه‌کى ده‌مانچه‌ و هه‌ندێک خوێنى تێدا بوو.


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد: ئه‌مڕۆ له‌ نزیک فولکه‌ى تۆپزاوا له‌ له‌ شارۆچکه‌ى خه‌بات سه‌ربه‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ناو مه‌جاریه‌کدا ته‌رمى جاسم بینراوه‌ته‌وه‌ و ئاگادارى خانه‌واده‌که‌ى کراوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش گومانمان له‌وه‌ بوو ئه‌وه‌ ته‌رمى جاسم بێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى کرد و پشکنینیان بۆ کرد ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ ته‌رمى جاسمه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin