Smiley face
Smiley face
Smiley face

بانگەوازیی چالاکیی بۆ حەسکیف کرا

2017-09-19 15:34:32



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تەڤگەری ژینگەی میزۆپۆتامیا بانگەوازی کرد، کە هاوڵاتیان ڕۆژی ٢٣ی ئەیلول بچنە حەسکیف بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕووخاندنی  شوێنەوارە مێژووییەکان.

 

تەڤگەری ژینگەی میزۆپۆتامیا ئەمڕۆ ڕاگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بانگەوازی هەمووان دەکەین بۆ ئەوەی ڕۆژی ٢٣ی ئەیلول بێنە حەسکیف، بۆ ئەوەی پیلانەکانی دەوڵەت بۆ ڕووخاندنی ئەو شوێنەوارە مێژووییانە پوچەڵ بکەینەوە".

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ ئەوەی ژیانی یەکگرتوومان بپارێزین پێویستە ئەو ڕۆژە لە نزیک بەنداوی حەسکیف گردبینەوە و لە هەموو شوێنەکانی جیهانەوە، لە بەغداواە هەتاکو بەرشەلۆنە بەشداریی گردبوونەوەکەمان دەبن.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin