Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەرکوک، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

2017-09-19 15:14:37



 ڕۆژنیوز- سۆران محه‌مه‌د

 

له‌ سنووری پارێزگای کەرکوک، بۆمبێک به‌ ئۆمبێلی گەنجێکدا ته‌قییه‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 

کاتژمێر ٢:٣٠ خوله‌کی دوا نیوه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ گوندی ئه‌لبو محه‌مه‌دی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی داقوق لە پارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌که‌دا ته‌قیه‌وه‌.

 

سه‌رکه‌وت عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ لیوای نۆ، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"بەهۆی تەقینەوەکەوە هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستدا، کە کوردە و تەمەنی ١٩ ساڵە ناوی (کاروان غازی)یە".

 

وتیشی:"پێده‌چێت بۆمبه‌که‌ کۆن بێت و له‌ سه‌رده‌می مانه‌وه‌ی داعش له‌و گونده‌ چێندرابێت".

 

گەنجەکوژراوەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin