Smiley face
Smiley face
Smiley face

شوێنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش دەستنیشان کرا

2017-09-19 14:17:37



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەو دادگایەی کە بڕیارە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە تێیدا دادگایی بکرێت دیاری کرا، کەیسی دەمیرتاش دەچێتە بەردەم دادگای ١٩ی سزا قورسەکانی ئەنقەرە.

 

پاش ئەوەی کەیسی سەلاحەدین دەمیرتاش، ماوەی چەندین مانگ بە هەڵواسراوی و ناڕوونی مابووەوە، سەرئەنجام دادگایەک بۆ دادگاییکردنەکەی دەستنیشان کرا.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە داواکاریی دادگای ئەنقەرە ڕەتکرایەوە کە داوای کردبوو کە کەیسی چالاکییەکانی کۆبانێش بخرێتە پاڵ کەیسی دەمیرتآش، بەم شێوەیە کەیسی دەمیرتاش دەچێتە بەرەم دادگای ١٩ی سزا قورسەکانی ئەنقەرە.

 

هێشتا ڕۆژی دانیشتنی دادگاکە بۆ دادگاییکردنی دەمیرتاش دیاری نەکراوە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin