Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەقینەوەیەک لە شارەدێی حەجاج-ی سەر بە بێجی ٣٧ قوربانی لێکەتەوە

2017-09-19 12:45:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژیی بۆ سەر ڕیستورانێک لە شارۆچکەی حەجاج-ی سەربە پارێزگای سەلاحەدین، سێ هاوڵاتی کوژران و ٣٤ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکە لە ڕێگای دوو هێرشکەری خۆکوژەوە ئەنجام دراوە، هێرشکەرەکان ڕێستورانی قەلعەی شارۆچکەی حەجاجیان کردوەتە ئامانج، کە کەوتووەتە سەر ڕێگای نێوان تکریت- بیجێ.

 

وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەشی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە، کە لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی کوژراون و ٣٤ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 

ڕاشیگەیاند، کە هێزەکانی ئاسایشی عێراق تیرۆریستی سێیەمیان لە بەر دەرگای ڕیستورانەکە کوشتووە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin