Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانتارێکی ئاکەپە: پشتگیریی ڕیفراندۆم دەکەین

2017-09-19 11:45:41



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گالیپ ئەنساریوغڵو، پەرلەمانتاری ئاکەپەی شاری ئامەد پشتگیریی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی کردو ڕایگەیاند: پێویست ناکات کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم توند بێت.

 

ئەو پەرلەمانتارەی ئاکەپە بۆ ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا قسەیکردووەو ئاماژەی بەوەکردووە کە پشتیوانی ڕیفراندۆم دەکەن.

 

گالیپ ئەنساریوغڵو، دەڵێت: بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەڵەنییەو پێویست ناکات کاردانەوەمان هەبێت.

 

 

دەشڵێت: کەرکوک لە دەستی کوردەکاندا بمێنێتەوە بۆ ئێمە باشترە، کێشەی ئەوەیە کە کاردانەوەی ئێمە بەرامبەر بە ڕیفراندۆم زۆر توندە و پێویست ناکات وا بێت، مەگەر عەرەبەکان بە ئێمە نزیکترن لە کوردەکان؟، یان بۆچی ئەگەر کەرکوک بە دەست عەرەبەکانەوە بێت ئێمە کێشەمان نابێت؟. بەڵام ئەگەر بە دەست کوردەکانەوە بێت کێشە دروست دەبێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin