Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بارەی ڕێفراندۆمەوە ئەردۆغان پەیوەندی بە عەبادییەوە دەکات

2017-09-19 09:37:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیکردەوە لە سەر یەکپارچەیی عێراق و هەڵەبوونی ئەنجامدانی ڕەفراندۆمی هەرێمی کوردستان.

 

ئەردۆغان ئەمڕۆ پەیوەندی بە عەبادییەوە کرد و پشتگیری تورکیای بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق ڕاگەیاند.

 

لەو پەیوەندییەدا، ئەردۆغان ڕیفراندۆمی بە هۆکاری قووڵترکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە داهاتوودا زانیوە.

 

ئەردۆغان هەروەها بڕیاری دادگا فیدرالی عێراق-ی بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە بڕیارێکی دروست زانیوە.

 

سەرۆک کۆماری تورک باسی لەوەش کردووە: ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا قوڵتر دەکاتەوەو بەربەستێکیشە بۆ شەری دژی داعش.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin