Smiley face
Smiley face
Smiley face

 بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە چاوپێکەوتنی هەفتانە لەگەڵ بنەماڵەکەی

2017-09-17 14:26:24



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

زەینەب جەلالیان لە وتوێژێکی کورتیدا لەگەڵ تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان باسی بەردەوامیی نەخۆشیی و نەهێشتنی چاوپێکەوتنی هەفتانەی بنەماڵەکەی کردووە.

 

ئەو زیندانیکراوە سیاسییەی کورد کە دە ساڵە لە زیندانە هۆکاری نەهێشتنی چاوپێکەوتنی هەفتانەی بنەماڵەکەی وەها ڕاگەیاندووە:"ماوەیەک لەمەوبەر بەکارهێنانی زۆری مادەی هۆشبەر لەناو زیندان، ناڕەزایی نووسراو زارەکی منی بەدواداهات، بەڵام نەک تەنیا بەدواداچوون بۆ ناڕاەزایەتییەکەی من نەکرا، بەڵکە لە وەڵامی ئەو ناڕەزایەتییانەدا، چەند کەسێک بە مادەی خۆشبەر و تەنانەت میزیشیان کردبووە سەماوەری ناو ژووری زیندانەکە".

 

هەروەها دەشڵێت:"ئەوان تەنیا بەو وەڵامە نەوەستان، لە هەولێکی تەواو نایاساییدا منیان لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەم بێبەش کرد"، بە وتەی زەینەب خۆی، نزیکەی ١٥ رۆژە ئەندامانی بنەماڵەکەی نەبینیوە.

 

زەینەب سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی مانگرتن لە دەرمان خواردن وتی:"سەرەڕای هەبوونی رۆحیەتێکی بەهێز، بەڵام لەڕووی جەستە و فیزیکەوە لە دۆخێکی نەگونجاو دام، چەندین جار داوای چارەسەرم کردووە لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان، بەڵام نەک تەنیا ئەوەیان بۆ نەکردووم، بەڵکو بەرپرسانی زیندانی لە هەوڵێکی نامرۆییاندا چەند نووسراوێکی ساختەیان دروست کردووە بەناوی من کە گوایە چەندین جار سەردانی بەشی چارەسەرییم کردووە و ئەوەیان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بڵاو کردوەتەوە".

 

جەلالیان سەبارەت بە دوا دۆخی تەندروستی خۆی دەڵێت:"دۆخی چاوەکانم هەروەکو جارانە، تەنیا ئەوە هەیە کە ئەو قەترەیەی کە بۆ پەڵەی سەر چاوم بەکارم دەهێنا، ئێستا بەکاری ناهێنم، ئەگەر پێشتر تەنیا شەوان تووشی سپیبوونی زمان دەبووم، ئێستاکە بە رۆژیش تووشی ئەو حاڵەتە دەبم".

 

زەینەب جەلالیان، لە ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی 'دیم قشلاق'ی سەر بە شارۆچکەی ماکۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، لە شوباتی ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن هێزەکانی ئیتیلاعاتی ئێران لە کرماشان دەستگیر کرا، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پژاک، بۆ ماوەی یەک مانگ لە کرماشان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێران لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا، دواتر گوێزرایەوە بۆ ناوەندی چاککردن و پەروردەی کرماشان و تا ئێستاش بەردەوام بۆ لێکۆڵینەوە لە لایەن ئیتیلاعاتی ئێرانەوە بانگ دەکرێت بۆ زیندانی ئاسایش و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

 

د.خ  

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin