Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەشتەمین کۆنگرەی کەژەکە بەڕێوەچوو و بڕیاری گرنگی تێدا دەرکرا

2017-09-15 14:54:04



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەشتەمین کۆنگرەی گشتی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان- کەژەکە، بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین بڕیاری مێژوویی دەرکرا و ڕاگەیەندرا، کە پێویستە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە چالاکیی نوێ دەستپێدەکرێت.

 

هەشتەمین کۆنگرەی کەژەکە لە ڕۆژی ٢ بۆ ٦ی ئەیلول، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بە ئامادەبوونی ١١٥ بەشدار لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەڕێوەچوو.

 

کۆنگرەکە بە دروشمی "لەناوچوونی داگیرکەر و فاشیزم، ئازادی گەل و ژنە" بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەکەدا دامەزراندنی سیستمێک لە سەر بنەمای کۆنفیدرالی ژن نرخێندرا.

 

 

یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆنگرەکە هەوڵدان و تێکۆشان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بوو، بڕیاردرا کە چالاکیی نوێ بە مەبەستی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێبکرێت.

 

هەروەها یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کوردیش لە کۆنگرەکەدا خرایە بەر باس.

 

کۆنگرەکە بە وتارێک لە سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان کۆتاییهات.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin