Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاڵای ژنە شەڕڤانە ئێزدییەکان لە پایتەختەکەی داعشدا دەشەکێتەوە

2017-09-13 13:56:11



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بوون، ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد، کە چەتەکانی داعش بە پایتەختی خۆیان ناویان دەبرد.

 

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە کە پێێ ناوەتە ١٠٠ ڕۆژەوە بەردەوامە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنگیان بە چەتەکانی داعش هەڵچنیوەو گورزی کوشندەیان لێداون، ئەمڕۆ ژنەشەڕڤانانی ئێزدی ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد.

 

شەڕڤانانی یەژەشە پێشتریش ئاڵای خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا هەڵکردبوو، بەڵام بۆ یەکەم جارە کە لە دڵی شاری ڕەقەدا ئاڵای یەژەشە دەشەکێتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە زیاتر لە ٧٠٪ی شارەکە لە جنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوەو ئێستا لە ناوەندی شاردا شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت.

 

لە کاتی بەشداریکردنیاندا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە، ژنانی یەژەشە ڕایانگەیاندبوو، کە ئامانجیان ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدیی و تۆڵەکردنەوەیە لە چەتەکانی داعش.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin