Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەربازە تورکەکان بارەگاکەیان بەجێهێشت و ڕایانکرد

2017-09-11 16:02:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە سەربازە تورکەکان بارەگای سەربازیی ڕووبارۆکی شەمزینانیان بەجێهێشت و ڕایان کرد.

 

هەپەگە ئەمڕۆ ئەمڕۆ لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە جولەمێرگ و چەولگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئەو چالاکییانەی خستە ڕوو.

 

هەپەگە ڕایگەیاند:"هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ چالاکییان دژی بارەگای سەربازیی سوپای تورک ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر ٠٢:٤٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ هێزەکانمان بارەگای ڕووبارۆکی شەمزینانی سەربە جولەمێرگیان کردە ئامانجی چالاکییەکیان، گەریلاکان ٢٤ ڕۆکێتیان هاویشتە بارەگاکە، پاش چالاکییەکە سەربازەکانی سوپای تورک بارەگاکەیان بەجێهێشت و ڕایانکرد، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە لە ئەنجامدا نەزانرا، هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ هێزەکانمان دژی یەکینەیەکی سوپای تورک لە دەوروبەری شەمزینان چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەشدا نەزانرا".

 

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، کە لە چالاکییەکی دیکەدا کە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا، چوار کابینی هێزەکانی سوپای تورک لە بارەگای سەربازی زەیت تێکشکێندران.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئازاد فارقین و شەهید ژیندا ئوزگوردا هێزەکانمان لە دەوروبەری چەولگ چالاکیان ئەنجامدا، ڕۆژی ٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ هێزەکانی دوژمنیان کردە ئامانج و گورزی کوشندەیان لێدان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin