Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە شەش مانگدا نۆ ملیۆن کەس ئاوارە بوون

2017-08-24 09:41:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شەش مانگی دەستپێکی ساڵی ٢٠١٧دا، لە سەرتاسەری جیهان ٩.١ ملیۆن کەس لە وڵاتەکەیان ئاوارەبوون، کە هۆکاری زۆربەی ئەو ئاوارەبوونانە شەڕە.

 

بەگوێڕەی ئامارێک کە ناوەندی  چاودێریکردنی کۆچبەریی ناوخۆ (IDMC) بڵاویکردووەتەوە، کە لە ٢٩ وڵاتدا و لە کۆی ئەو ٩.١ ملیۆن کەسە، ٤.٦ ملیۆن کەس بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون و ژیانی خۆیان بەجێهێشتوو.

 

ئەمەش ئاشکراکراوە، ٤٦٪ی ئەو کەسانەی ئاوارەبوون خەڵکی وڵاتانی ئەفریقین و هەروەها ٩٩٧ هەزار لەو ئاوارانە بەهۆی شەڕی ناوخۆی کۆنگۆوە ئاوارەبوون، وڵاتانی سوریا و عێراق پاش کۆنگۆ زیاتری ئاوارەبوون تێیاندا ڕوویداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوەشدراوە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆچبەری و ئاوارەییەوە زیانیان پێگەیشتووە ٤٠ ملیۆن کەسە.

 

ئاشکراش کراوە، کە ٤.٥ ملیۆن لەو ئاوارەییانە بەهۆی ڕووداو و کارەساتە سروشتییەکانەوەیە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin