Smiley face
Smiley face
Smiley face

 قەرەتەپە، ژنێک بە بلۆک و چەقۆ کوژرا 

2017-08-24 09:36:48



ڕۆژنیوز  ـ هاوڕێ کرێکار


لە شارەدێی قەرەتەپە، تەرمی ژنێک لەناو خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە و پۆلیس-یش دەڵێت: بە بلۆک کوژراوە و شوێنەواری چەقۆ-ش بە جەستەیەوە دیارە.

 

کاتژمێر نۆی شەوی ڕابڕدوو، تەرمی ژنێک لەناو خانوویەکی تەواونەکراوی گەڕەکی سەلام-ی شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە دۆزرایەوە.

 

نەقیب هەڤاڵ سامان، ئەفسەر لە پۆلیسی شارەدێی قەرەتەپە بە ڕۆژنیوزی وت: دوای ئاگادارکردنەوەمان و گەیشتنمان بۆ سەر تەرمەکە، بینیمان ژنەکە بە بلۆک  کوژراوە و شوێنەواری دوو چەقۆ-ش بەجەستەوەیەتی. 

 

هەڤاڵ سامان، وتیشی: بە پێی وتەی کەسوکارەکەی، ژنەکە سێ ڕۆژە لە ماڵی خۆیان لە گوندی سەیف سەعدی سەر بە قەرەتەپە، دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

 

ناوبراو، وتیشی: تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە بەمەبەستی توێکاریی و بڕیاری دەستگیرکردن-یش بۆ هاوسەری ژنەکە دەرچووە و پۆلیس چووەتە گوندەکە بۆ دەستگیرکردنی.

 

لەبارەی ناسنامەی ژنەکەشەوە، ئەو ئەفسەرەی پۆلیس، وتی: ژنە کوژراوەکە ناسنامەی پێنەبوو، بۆیە نەمانزانی تەمەنی چەندە و نای تەواوی چیە، تەنها ئەوە نەبێ زاندراوە خێزاندارە.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin