Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەهرۆز گەڵاڵی: دڵنیام ڕیفراندۆم لە ٢٥ی ئەیلولدا ناکرێت

2017-08-24 09:20:46



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تورکیا، ڕایدەگەیەنێت، کە هیچ کات پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم نەگەیشتووەتە ئاستێک، کە ئیجرائاتێکی لەم شیوازە بەرامبەر بە نوێنەری یەکێتی بکرێت، دڵنیاییش دەدات، کە ڕیفراندۆم لە ٢٥ی ئەیلولدا ناکرێت.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، دوای ناردنەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تورکیا، لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامووسیی سازکرد.

 

لە کۆنگرەکەدا، بەهرۆز، وتی:"١٧ساڵە نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم لە تورکیا، لەو ماوەیەدا قەیرانی سیاسیی زۆر هاتووەتە پێشەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، بەڵام هیچ کات نەگەیشتووەتە ئاستێک، کە ئیجرائاتی لەم شێوازە بکرێت بەرامبەر نوێنەری یەکێتی".

 

ناوبراو، وتیشی:"لە ماوەی ڕابردوودا قەیرانێکی سیاسی لە سلێمانی دروستبوو، کە هیچ پەیوەندی بە یەکێتی-یەوە نەبوو، بەڵکو هەڵەی خۆیان بوو، دوای ئەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاگاداریان کردمەوە، کە ڕووداوێک ڕوویداوە لە سنوری یەکێتی، پێیانوتم، کە نیگەرانن لە سیاسەتی دەزگا ئەمنییەکانی سنورەکە".

 

بەهرۆز گەڵاڵی، وتیشی:"بابەتەکە گەیشتە ئەوەی نووسینگەی یەکێتی-یان لە ئەنقەرە داخست و داواشیان لە من کرد، کە نووسینگەی یەکێتی جێبهێڵم".

 

گەڵاڵی، ڕاشیگەیاند:"تورکیا بە ئاشکرا دژایەتی ڕیفراندۆم دەکات و دڵنیاشم لەوەی ڕیفراندۆم ٢٥ی ئەیلول ناکرێت، بەڵام خەڵکێک هەیە لە هەرێم کە نایەوێت تێبگات هەروەک بڵێی هیچ وڵاتێک نییە دژایەتی بکات".


بەهرۆز گەڵاڵی، ڕوونیشیکرده‌وه‌، کە له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ‌و په‌که‌که‌ و زۆربه‌ی حزبه‌ کوردییه‌کانی باکوری کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزه ‌و له‌ هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌کدا به‌شداریمان کردووه‌ و له‌کاتی ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانیاندا سه‌ردانمان کردوون و به‌ ناوی سه‌رۆک مام جه‌لال و یه‌کێتیشه‌وه‌ هه‌ڵوێستمان هه‌بووه‌، که‌ ئه‌مانه‌ش کاریگه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا به‌وشێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر یه‌کێتی بجوڵێته‌وه‌. 

 

ناوبراو، وتیشی: ئێمه‌ وه‌کو یه‌کێتی ڕاسته‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا وه‌کو پێویست په‌یوه‌ندیمان باش نییه‌، به‌ڵام ناتوانین ملیۆنان کوردی باکور فه‌رامۆش بکه‌ین، ئێمه‌ هه‌موو کات له‌پشتیان ده‌بین و له‌هه‌وڵ و هیممه‌ته‌کانمان ناوه‌ستین.

 

هه‌روه‌ها، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی تائێستا حکومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری نییه‌ له‌ تورکیاو ته‌نیا حزبه‌کان نوێنه‌ریان هه‌یه‌، گه‌ڵاڵی وتی: من وه‌کو خۆم چه‌ندجارێک سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی تورکیام کردووه‌ و هه‌وڵمانداوه‌ حکومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری هه‌بێت، رازی نه‌بوون، دڵنیاشم ئه‌گه‌ر دایبنێن ناهێڵن نوێنه‌ره‌که‌ له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی بێت.
 

 

ش.ف

 


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin