Smiley face
Smiley face
Smiley face

چاوش ئۆغڵو لەگەڵ عەلی باپیر و عیرفان عەبدولعەزیز کۆبووەوە.. بەوێنە

2017-08-24 09:02:09



ڕۆژنیوز – هەولێر

 

بەجیا دوو شاندی کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی، لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
 
شەوی ڕابردوو، لە شاری هەولێر شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر ئەمیری گشتی کۆمەڵی ئیسلامی و شاندێکی بزوتنەوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزورتنەوە، لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوەو بەرپرسانی ئەو دوو حزبەش هیچ لێدوانێکیان لەسەر کۆبوونەوەکان نەداوە، هەورەها میدیای فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی باسیان لەم کۆبوونەوەیە نەکردووە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە، هەر شەوی ڕابردوو، ئۆغڵو لەگەڵ شاندێکی یه‌کێتی کوبووەوە، کە پێکهاتوون له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کوڕی سکرتێری گشتی یەکێتی.
 
جێگای باسە، سەرلەبەیانی دوێنێ، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، سه‌ره‌تا جیاجیا له‌گه‌ڵ هەریەک لە ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆک کۆماری عیراق و سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق کۆبووه‌ و دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ-ش گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق، کۆبووەوە.‌
 
 
 
س.ح


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin