Smiley face
Smiley face
Smiley face

زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە ٢٦-ەمین ڕۆژی مانگرتندان

2017-08-24 08:28:36



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی 'ڕەجایی-شار'ی شاری کەرەج بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ئەشکەنجەو هەڵسوکەوتی نامرۆیانەی بەڕێوەبەرانی زیندانەکە, ئەمڕۆ پێدەنێتە ٢٦-ەمین ڕۆژییەوەو بەرپرسانی uێرانیش گوێیان لێ خەواندووە.

 

١٩ زیندانی سیاسی زیندانی ڕەجایی-شاری کەرەج، کە لوقمان مورادی و زانیار مورادی، زیندانیانی سیاسی کورد، سەعید شێرزاد، زیندانی چەپ و ڕەزا شەهابی، چالاکوانی کرێکاری ئێران لە ناویاندان ماوەی ٢٦ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووەو ئامنستی ئینتەرناشناڵیش دوێنێ لەبارەی دۆخی ئەو زیندانیانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

 

ئامنستی ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند:"٥٣ زیندانی سیاسی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەزۆرەملی گوازراونەتەوە بۆ هۆڵی ژمارە ١٠ی زیندانی ڕەجایی-شاری کەرەج، ئەو زیندانیانە بریتین لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، چالاکوانانی کرێکاری، ڕۆژنامەنووس، خوێندکار و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن و کەمینەکان".

 

ئامنستی ئینتەرناشناڵ ئەمەشی ڕاگەیاندووە، کە ڕەزا شەهابی، چالاکوانی کرێکاریش پاش ماوەیەک بەشداری ئەو مانگرتنە بووەو ئێستا لە ١٥یەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدایە.

 

ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ئاماژەی بەوەشداوە، کە پێویستە ئێران پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێگابدات بە چاودێرە نێودەوڵەتییەکان سەردانی زیندانەکان بکەن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، داواکاری گشتی تاران ڕایگەیاندووە، کە تەسلیمی داوکارییەکانی مانگرتووەکان نابین.

 

جێگای ئاماژەیە، کە پاش بەتاڵبوونی هۆڵی ژمارە ١٠ بەهۆی لە سێدارەدانی هەموو بەندکراوە سوننەکانی، بەڕێوەبەرانی زیندانەکە ئەو هۆڵەیان نۆژەنکردووەتەوەو لە هەموو شوێنەکانی ئەو هۆڵەدا تەنانەت لەناو توالێتەکانیشدا کامێرای چاودێریان داناوەو ٥٣ زیندانی سیاسییان گواستووەتەوە بۆ ناو ئەو هۆڵە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin