Smiley face
Smiley face
Smiley face

سالار مەحمود: زۆر گرنگە خەڵكی شەنگال خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن

2017-08-24 08:13:55



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی خۆبەڕێوبەری دیموكراتی لە شەنگال دەڵێت، كە خەڵی شەنگال چەندین جار ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماردان بوونەتەوە، بۆیە زۆر گرنگە خەڵكی شەنگال خۆیان، خۆیان بەڕێوە بەرن.

 

لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پڕۆژەیەكی ٢٣خاڵی  ڕاگەیاند، بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگال و داوایان لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان كرد, كە پشتیوانی لە پڕۆژەكەیان بكەن.

 

لەو بارەیەوە سالارمەحمود، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، لە فراكسیۆنی یەكێتی بە ڕۆژنیوزی وت:"شەنگال لە ماوەكانی رابردوو دا تۆشی جینۆساید بوو لە لایەن چەتەكانی داعشەوە، پێشتریش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ئەژمار دەكرا و عێراق ستەمی زۆری لە خەڵكی ئەو ناوچەیە كرد، لە دوای پەلاماردانی داعش و ئازاد كردنەوەی جارێكیتری شەنگال، ئێستا بارودۆخێكی تایبەت بەسەر شەنگال دا هاتووە، زۆر گرنگە خەڵكی ناوچەكە خۆی بەڕێوەبردنی شەنگال بكات و كێشەی سیاسی لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی ئەو ناوچەیە دا چارەسەر بێت بە خزمەتی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و كورد بوون و كوردستانی بوون".

 

وتیشی:"لای هەموو تاكێكی كوردستانی گرنگە شەنگال ئازاد و پارێزراو بێت، دوور بێت لە دەستی هەرەشەی چەتەكانی داعش و مەزهەبیكانی بەغدا و موصل و عەرەبە شۆڤێنییەكان، لە بەرامبەر ئەوەشدا ئەو لایەنانەی كە ئێستا دەسەڵاتیان هەیە لە شەنگال و دەوروبەری دەبێت بە گیانی تەبایی ئەو ناوچەیە بەڕێوە بەرن".

 

ناوبراو وتیشی:"لە یادمان نەچێت شەنگال بەشێكە لە باشووری كوردستان، خەڵكەكەی جینۆساید كراوە و كە لێی قەوما لە هەموو خەڵكی شەنگال و دەوروبەرەكانی قەوما، كە ئازادیش بوو  هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەریلا و شەڕەڤانان و خەڵكی ناوچەكە خۆی و هاوپەیمانان بەشدارییان كرد لە ئازاد كردنیدا، پێویستە لەیادی نەكەین كاتێك كە فڕۆكەكانی توركیا لەو ناوچەیە پەلاماری پەكەكە یان دا پێشمەرگەو وگەریلا پێكەوە شەهید بوون".

 

سالارمەحمود، وتیشی:"ئەگەر مامەڵەیەكی نیشتمانی لەگەڵ ئەم كەیسە كرا، ئەوا كاریگەری ئەرێنی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان-یش دەبێت، كە ئەو ناوچەیە هاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژئاوای كوردستان وئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا كاریگەری نەرێنی لەسەر كوردی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان-یش دەبێت".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin