Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌کێتى: سورین له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان

2017-08-23 20:49:37



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌ شارى هه‌ولێر کۆبووه‌وه‌ و دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ سورن له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک، ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداوه‌.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کرا: "یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان سووره‌ له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم".


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ زووترین کات کۆده‌بنه‌وه‌ و هه‌وڵێکی تری نیشتمانی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو".


مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى وتووه‌: ڕیفراندۆم و مافی چاره‌ی خۆنووسین مافێکی سروشتی و دیموکراسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مانه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌نجامدان و کاردانه‌وه‌کان و مه‌ترسییه‌کان گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌ی له‌باره‌وه‌ کرا".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin