Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌یدسادق، له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێرێک گیانی له‌ده‌ستدا

2017-08-23 20:23:00



ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا


 به‌هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق - پێنجوێن، شۆفێرى یه‌کێک له‌ ئۆتۆمبێله‌کان گیانى له‌ده‌ستدا و پێنج که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌ نزیک گوندی که‌وڵۆسی سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق، بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێرێک و برینداربونی پێنج که‌سی تر.


حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید شه‌وکه‌تی حاجی مشیر له‌ شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق به‌ ڕۆژنیوزی وت: به‌هۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق پێنجوێن، به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌که‌مان پێشوازیکرد له‌ شه‌ش بریندار که‌ به‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه‌ سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی کران.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه‌، شۆفێری یه‌کێک له‌ ئۆتۆمبێله‌کان به‌ ناوی فاروق عه‌لی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا، هاوکات برینداره‌کانی دیکه‌ش دوانیان منداڵن، یه‌کێکیان ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ و یه‌کێکی تریشیان ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ بون برینداره‌کانی تریش باری ته‌ندروستییان ناجێگیربوو.


ئه‌مه‌ دووه‌م ڕووداوه‌ که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌و ڕێگه‌ ڕووبدات و سه‌رله‌به‌یانیش له‌ ڕووداوێکی تردا که‌سێکی تر به‌ سه‌ختی برینداربوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin