Smiley face
Smiley face
Smiley face

خورماتوو، هاوڵاتییه‌ک له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا ڕفێندرا

2017-08-23 20:12:48



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


له‌ شارۆچکه‌ی خورماتوو ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو هاوڵاتییه‌کیان له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا ڕفاند.


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ی خورماتووی سه‌ به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو هاوڵاتیه‌کی دیکه‌یان ڕفاند، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى خورماتووش ده‌ڵێت، ڕفاندنى هاوڵاتیان له‌ خورماتوو به‌رده‌وامه‌.


محه‌مه‌د فایق به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی شارۆچکه‌ی خورماتوو به‌ ڕۆژنیوزی وت: "چه‌کداره‌ نه‌ناسراوه‌کانی نێو شارۆچکه‌ی خورماتوو به‌رده‌وامن له‌ ڕفاندنی هاوڵاتیانی شارۆچکه‌که‌ و هاوڵاتیه‌کی تریشیان له‌ نێو ماڵه‌که‌ی خۆیدا ڕفاند". 

 


محه‌مه‌د فایق وتیشی: "له‌ گه‌ڕه‌کی ئیمام ئه‌حمه‌د، ژماره‌یه‌ چه‌کداری نه‌ناسراو  هاوڵاتی ئه‌رکان عه‌لی-یان به‌ ئۆتۆمبیلێکی جۆری ده‌بڵ پیکاب ڕفاند و به‌ره‌و جێگایه‌کی نادیار هه‌ڵهاتن.


لای خۆیشه‌وه‌، شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی شارۆچکه‌ی خورماتوو بۆ ڕۆژنیوز وتى: له‌دوای ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان کورد و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی خورماتوو، تاکه‌ کرده‌وه‌ مابێته‌وه‌ و جێگای نیگه‌رانی بێت، کرده‌وه‌ی ڕفاندنی هاوڵاتیانه‌.

 


قائیمقامى خورماتوو ئه‌وه‌شى وت: "به‌ پێی زانیارییه‌کان هه‌ندێ گروپی حه‌شدی شه‌عبی به‌م کرده‌وانه‌ هه‌ڵده‌ستن". 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin