Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕانیه‌، به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ ٣٠ که‌س گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌

2017-08-23 19:41:14



ڕۆژنیوز ـ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن


به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌، له‌ ڕانیه‌ ٣٠ که‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و زیانێکى زۆرى مادیش به‌ر خانوى هاوڵاتیان که‌وتووه‌.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌شێک له‌ ناوچه‌کانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێرى هه‌ژاند و به‌ وته‌ى که‌شناسى هه‌رێم بومه‌له‌رزه‌که‌ ٥.٣ پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌رى ڕێخته‌ر، له‌ شارۆچکه‌ى ڕانیه‌ش زیانى زۆرى به‌دواوه‌ بوو.


ته‌ها محه‌مه‌د وته‌بێژی ته‌ندروستیی گشتیی ڕاپه‌ڕین به‌ میدیاکانى ڕاگه‌یاند: به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆوه‌ ٣٠ که‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه‌، که‌ ١٧ که‌سیان به‌هۆی ترسان و بورانه‌وه‌ بووه‌ و ١٣ که‌سی ترشیان به‌هۆی برینداربوونه‌وه‌ که‌ ده‌ست و قاچ و سه‌ریان شکاوه‌ و له‌ ئێستادا ته‌ندروستیان جێگیره‌.


ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌شێک له‌ باڵه‌خانه‌ى هاوڵاتیان ڕووخاوه‌ و زیانى مادى زۆرى به‌دواوه‌ بووه‌.


بومه‌له‌رزه‌که‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى سنورى سلێمانى و هه‌ولێر هه‌ستى پێکراوه‌ و که‌شناسی هه‌رێم-یش ڕیگه‌یاند: "بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له‌ دووری ٦ کیلۆمه‌تر له‌ قه‌ڵادزێوه‌ به‌ قوڵایی ١٠ کم و به‌ گوڕی ٥.٣ پله‌ به‌ پێی پێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕوویدا و زیانه‌کانیش له‌ لایه‌ن ده‌زگای به‌رگری شارستانیه‌وه‌ تۆمارده‌کرێت ئه‌گه‌ر هه‌بوبێت هه‌روه‌ها ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ هه‌ستی پێکراوه‌ له‌ به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی".


پێشتریش له‌ ڕۆژی ٢١ ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ٣.٤ به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوویداوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin