Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕه‌قه‌، پێنج شه‌ڕڤانى یه‌په‌گه‌ شه‌هید بوون و یه‌کێکیان عێراقییه‌

2017-08-23 18:08:01



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل – یه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ى پێنج شه‌هیدى ڕاگه‌یاند، که‌ یه‌کێکیان عێراقییه‌ و خه‌ڵکى زومار-ه‌.


ئه‌مڕۆ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل – یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ دوێنێ له‌ ڕه‌قه‌ پێنج شه‌ڕڤانى یه‌په‌گه‌ شه‌هید بوون و یه‌کێکیان خه‌ڵکى زومار-ه‌ له‌ عێراق.


به‌پێى لێدوانه‌که‌ى یه‌په‌گه‌، شه‌ڕڤانه‌ عێراقییه‌که‌ ناوى ته‌واوى ئیدریس محه‌مه‌د-ه‌ و نازناوى ئایدل عێراقى-یه‌ و خه‌ڵکى زمار-ه‌ و دوێنێ ٢٢ى ئاب له‌ ڕه‌قه‌ شه‌هید بووه‌.


هه‌ر به‌پێى لێدوانه‌که‌، چوار شه‌ڕڤانه‌که‌ى دیکه‌ خه‌ڵکى باکورى سوریا و ڕۆژئاواى کوردستانن و له‌ شه‌ڕ دژى چه‌ته‌کانى داعش له‌ شارى ڕه‌قه‌ شه‌هید بوون.


به‌ سه‌دان شه‌ڕڤانى ناسنامه‌ى جیاواز له‌ناو ڕیزه‌کانى په‌یه‌گه‌ دژى چه‌ته‌کانى داعش ده‌حه‌نگن و تا ئێستا ده‌یان شه‌ڕڤانیان لێ شه‌هید بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin