Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌رپرسی هه‌واڵگریی بازگه‌کانی که‌رکوک و پاسه‌وانێکى کوژران

2017-08-23 17:26:29



ڕۆژنیوز - سۆران محه‌مه‌د 


به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگریی بازگاکانی که‌رکوک کە سەر بە هەواڵگریی عێراقە، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێکی له‌سه‌ر ڕێگای که‌رکوک - هه‌ولێر درانه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و کوژران.


کاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ نزیک بازگه‌ی که‌رکوک – هه‌ولێر، له‌ نزیک گوندی که‌ڵور، له‌ لایه‌ن چه‌ن چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه‌، ته‌قه‌ له‌ به‌رپرسێکی به‌شی هه‌واڵگریی کرا، به‌و هۆیه‌وه‌ خۆی و پاسه‌وانێکی کوژران.


عه‌قید بێستون قه‌فاریی، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی پردێ، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: "له‌ نزیک بازگه‌ی پشکنینی که‌رکوک - هه‌ولێر، له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌ وه‌ ته‌قه‌ له‌ موقه‌ده‌م عه‌مار به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگریی بازگه‌کانی که‌رکوک کراوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ خۆی و پاسه‌وانێکی کوژراون".


وتیشی: "چه‌کداره‌کان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ موقه‌ده‌م عه‌مار و پاسه‌وانێکی کردووه‌، ده‌سبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: "چه‌کداره‌کان به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵهاتوون، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ده‌ستی پێکردووه‌".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin