Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: ١٠ سەربازی تورک کوژران

2017-08-23 15:52:03



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە، ئاشکرایکرد، کە لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی هێزەکانیان لە جولەمێرگ و ئاگریی ١٠ سەربازی تورک کوژران.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)،  ڕاگەیەنداروێکی سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا لە چەند ناوچەیەکی شارەکانی جولەمێرگ و ئاگریی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئەو چالاکیانەی ڕاگەیاند.

 

هەپەگە ڕایگەیاند:"لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر ٥ی پاش نیوەڕۆ لە دەوروبەری شەمزینان-ی سەر بە جۆلەمێرگ دژی یەکینەیەکی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا کە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا، ژمارەیەک سەربازی تورک کوژران یان برینداربوون".

 

هەروەها، هاتووە:"هەر دوێنێ کاتژمێر٠٧:٣٠ خولەکی سەرلە بەیانی، هێزەکانمان لە دەوروبەری گەڤەر چالاکیان ئەنجامدا دژی هێزەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورک بەتەواویی تێکشکێندرا، حەوت سەربازی تورک کوژران و شەشی دیکەش بە سەختی برینداربوون".

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:"دوێنێ لە بازیدی سەربە ئاگریی دژی یەکینەیەکی سوپای تورک چالاکییەکی دیکەمان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا کە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە ئەنجامدرا سێ سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، جێگای ئاماژەیە کە پاش ئەو چالاکییەش ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لەو ناوچەیەدا بەردەوامیی هەبوو".

 

لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند:"٢٢ی ئاب کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی شەو هێزەکانی سوپای تورک دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی سنوورەکانی قلابانی سەربە شرناخ، لە ئەنجامدا ئاگر لەو ناوچەیە کەوتەوە".

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin