Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەستیپێکرد

2017-08-23 15:23:58



ڕۆژنیوز – هەولێر

 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە هاوینە هەواری پیرمام دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە هاوینەواهەواری پیرمام دەستیپێکرد.

 

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕایگەیاندبوو، کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پێشنیارەکانی بەغدا و هاوپەیمانیی نیشتیمانی شیعەکان تاوتوێ دەکەن.

 

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، شاندێکی بەناوی (شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا) پێکهێناوە و ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستان چووە بەغدا و دوای ئەنجامدانی چەندین سەردان و کۆبوونەوە ڕۆژی ٢١/ئەم مانگە گەیشتەوە شاری هەولێر.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin