Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی چەتە تورکەکان دەدەنەوە

2017-08-23 14:26:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی هێرشەکانی چەتە تورکەکان و سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی شەهبایان دایەوە و بەردەوامیشن لە تۆپبارانکردنی کانتۆنی عەفرین.

 

بەگوێڕەی سەرچاوە سەربازییەکان لە کانتۆنی شەهبا و عەفرینەوە، چەتەکانی سەربە تورکیا و سوپای تورک بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆسەر کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرین و لە بەرامبەریشدا سەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.

 

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە هێرشی چەتە تورکەکان و سوپای تورک تا درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆسەر گوندەکانی کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرین بەردەوام بوون.

 

ڕاشگەیەندراوە، کە سەرئەنجام هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی ئەو تۆپبارانانەیان دایەوە و ئەنجامی وەڵامدانەوەکە کوژراو برینداری چەتەکانی لێکەوتەوە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی چەتەکان نەزانرا.

 

لە کانتۆنی عەفرینیشەوە ڕاگەیەندراوە، کە چەتەکانی سەر بە تورکیا چەند گوندێکی سەر بە شارۆچکەی جندرێسیان تۆپباران کردووە و زیانیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیاندووە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin