Smiley face
Smiley face
Smiley face

جەعفەری داوا لە هاوتا تورکییەکەی دەکات هێزەکانیان لە بەعشیقە بکشێننەوە

2017-08-23 12:56:50



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە لەوەی کە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی داوای کردووە کە پێویستە حکومەتی تورک هێزەکانی لە بەعشیقە بکشێنێتەوە، هاوکات باسی لەوەش کرد کە نایانەوێت خاکی عێراق ببێتە شوێنی ملمانێی هێزە هەرێمییەکان.

 

لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەل هاوتا تورکییەکەی لە وەزارەتی دەروەی عێراق بەڕیوەچوو، چەند زانیارییەکی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

 

جەعفەری ئاماژەی بەوە کرد:"باسی چەند دۆسییەیەکی سیاسی و ئەمنی و ئابووریمان کرد، جەختمان لەسەر پێویستیی هاوکاری ئابووری هەردولا کردەوە لە بواری وەبەرهێنان، بەتایبەتی لە شوێنە کۆنترۆڵکراوەکانی دەستی داعش".

 

وتیش:"لەگەل وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی جەختمان کردەوە کە پێویستە حومەتی تورکیا هێزەکانی لە بەعشیقە بکشێنێتەوە".

 

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا کە لەبارەی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لێی کرا وتی:"هەبوونی پەکەکە لە ناوچەکە لە هەناوی پێشکەوتنە ئەمنی و ئەو دۆخانەی کە عێراق تووشی بوو هاتوەتە کایەوە، ناشهێڵین کە عێراق ببێتە گۆرەپانی ململانێی هێزە هەرێمییەکان".

 

هاوکات جەعفەری باسی لە هیچ رێکەوتن و دانوستانێک نەکرد لەبارەی دژایەتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە کاتێکدا هاوتا تورکییەکەی پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە داوای هاوئاهەنگییان کردووە بۆ دژایەتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin