Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا داوا لە عێراق دەکات پەیوەندی نێوانیان بۆ دژایەتی پەکەکە پتەوتر بکەن

2017-08-23 11:28:03



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە کە هاتنیان بۆ عێراق لەسەر بنەمای یەکگرتووی خاکی عێراقە و هەواهەنگیکردنە لەگەڵ عێراق بۆ دژایەتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە.

 

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ هەریەک لە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق و مەولود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەویە تورکیا، لە بینای وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕێکخرابوو، باس لە مەبەستی سەردانەکەی چاوش ئۆغڵوو کرا.

 

چاوش ئۆغڵوو ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەوان دەیانەوێت عێراق هاوکاری و یارمەتیان بدات لە دژایەتیکردنی پەکەکە کە لەناو خاکی عێراقدان.

 

لە بەشێکی قسەکانیدا چاوش ئۆغڵوو باسی لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان کرد لەسەر بینای فەرمانگەکانی پارێزگای کەرکوک کرد و بە کارێکی نادەستووری ناوزەدی کرد.

 

هەرەوەها لەبارەی هاوکاری ئابووری نێوان عێراق و تورکیاش سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشت دەکەین بۆ سەردانی ئەنقەرە.

 

سەبارەت بە ڕیفراندۆمیش، چاوش ئۆغڵوو جارێکی دیکە دژایەتی خۆی بۆ ڕیفراندۆم دووپات کردەوە و وتی ئێمە بە هەرێمی کوردستانمان وتووە کە ڕیفراندۆم کارێکی هەڵەیە، پێشتریش لە هەولێر ئەوەمان ڕاگەیاندووە.

 

هاوکات باسی لەوەش کرد کە داوامان کردووە کە ناسنامەی تورکمانی تەلەعفەر بپارێزرێت.

 

چاوەڕوان دەکرێت دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە هەولێر.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin