Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا

2017-08-23 08:21:36



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گه‌یشته‌ بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیاره‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیش بکات.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزیری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کە دوێنێ بڵاویکردەوە، چاوش ئۆغڵو، لەگەڵ هەریەک لە فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق و نوێنەری تورکمانەکان بکەوێت لە بەغدا.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دواتریش دەچێتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە.

 


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin