Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سه‌یدسادق کچان کتێبیان به‌خشییه‌ ژنانى ماڵه‌وه‌

2017-08-22 18:11:05



ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا


به‌ مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به‌ باری خوێندنه‌وه‌ و ڕۆشنبیرکردنی ژنان و کچان به‌تایبه‌ت ئه‌و ژن و کچانه‌ی که‌ ده‌رفه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان نییه‌، کۆمه‌ڵێک له‌ کچانی سه‌یدسادق له‌ چوارچێوه‌ی گروپێکدا و له‌ کارێکی جیاوازدا ده‌ستیان به‌ دابه‌شکردنی کتێب کرد به‌سه‌ر خانمانی ماڵه‌وه‌دا.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گروپی کچانی مێخه‌ک له‌ چالاکییه‌کدا له‌ کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق سه‌ربه‌ پارێزگاى سلێمانى، ده‌ستیان به‌ دابه‌شکردنی کتێب کرد به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌و کچ و ژنانه‌ی که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ن و ده‌رفه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی سودگه‌یاندن و دروستکردنی حه‌زی خوێندنه‌وه‌ لای ئه‌و کچ و ژنانه‌.


 شیراز عارف، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی خانمانی مێخه‌ک که‌ یه‌کێک بوو له‌و کچانه‌ی به‌ دابه‌شکردنی کتێبه‌کان هه‌ستابوو به‌سه‌ر ژنان و کچانی ماڵاندا، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ ئه‌و خانمانه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ڵن و ده‌رفه‌تی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ له‌ یه‌که‌م چالاکی کۆمه‌ڵه‌که‌ماندا له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کانی سه‌یدسادقدا هه‌ستاین به‌ دابه‌شکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ کتێب که‌ له‌ ڕۆمان و چیرۆک و کتێبی جۆراوجۆر پێک هاتبوون به‌سه‌ر ئه‌و کچ و ژنانه‌ی که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ن.

 


 ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئامانجمان له‌م چالاکییه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ بتوانین کتێب بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و خانمانه‌ی که‌ ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ ده‌که‌ن و به‌ڵام ده‌رفه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ توانیمان زیاتر له‌ ٤٠ کتێب له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا به‌بێ به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و ماڵانه‌ی که‌ کچ یان ژنی تێدایه‌ و ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی هه‌یه‌.


 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خانمانی مێخه‌ک ئه‌وه‌شی وت: بێگومان ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ چالاکیانه‌ ئه‌نجامی باشی ده‌بێت له‌ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ کچان و ژنان که‌ بتوانن زیاتر ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ی کتێب بکه‌ن و خۆیان ڕۆشنبیر بکه‌ن له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا بۆیه‌ له‌ به‌رنامه‌ماندا هه‌یه‌ که‌ له‌ داهاتوشدا کاری له‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ پێبده‌ین.


کۆمه‌ڵه‌ی خانمانی مێخه‌ک له‌ نزیکه‌ی ٤٠ کچی سنوری شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق پێکهاتوون و ئامانجیان به‌ که‌لتورکردنی خوێندنه‌وه‌یه‌ لای ژنان و کچانی شارۆچکه‌که‌یان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin