Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەسەر ڕێگەی وان و جولەمێرگ گەریلا چالاکی ئەنجامدا

2017-08-22 17:17:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ڕێگای جولەمێرگ و وان دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار کۆنتراگەریلا کوژران و ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپاش بە تەواوی تێکشکێندرا.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکان بڵاوکردەوە و زانیاری و وردەکارییەکانی ئەو چالاکیانەی ڕاگەیاند.


هەپەگە ڕایگەیاند: "لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا  هێزەکانمان لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، دوێنێش کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانی یەژا ستار چالاکییەکیان دژی بارەگایەکی سوپای تورک لە چەمان ئەنجامدا، لەو چالاکییەکە چەند سەربازێکی سوپا کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەش برینداربوون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە".


هەپەگە هەروەها ڕاشیگەیاندووە: "هەر دوێنێ هێزەکانمان لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ لە گردی هارون چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی سوپای تورک کەوتە دەستی گەریلاکان".


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەمدا ڕۆژی ٢٠ی مانگ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لەسەر ڕێگای وان و جولەمێرگ دژی ئۆتۆمبێلێکی کۆنتراگەریلا چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار کۆنترا کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان بە تەواوی تێکشکێندرا".


هەپەگە ئاماژەی بەوەش داوە، کە "ڕۆژی ١٩ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠ی نیوەشەو هەلیکۆپتەرە کوبراکانی سوپای تورک پاییزاوای سەربە وان-یان بۆردومان کردووە، هەروەها ڕۆژی ١٣ی ئابیش لە ئێلکی سەربە شرناخ لە نێوان گەریلاکانمان و سەربازەکانی سوپای تورک شەڕێک ڕوویدا، لەو شەڕەدا گورزی کوشندە لە سەربازەکانی سوپا دراوە، بەڵام ئاشکرا نەبوو کە ژمارەی کوژراوەکان و بریندارەکانیان چەند بووە".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin