Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەڵادزێ، پرسەی گەریلایەکی شەهید بەڕێوەدەچێت 

2017-08-22 16:53:54



ڕۆژنیوز - عەلی قادر 


لە شارۆچکەی قەڵادزێ سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین پرسەی شەهیدێکی گەریلا بەڕێوەدەچێت، کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە باکوری کوردستان شەهید بووە.


ئەمڕۆ لە هۆڵی پرسەی مزگەوتی هێرۆیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ پرسەی شەهیدی گەریلا  ئەنوەر عەزیزی ناسراو بە فواد نەوال دەستی پێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


هێمن سنە برای شەهید فواد بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتی: "شەهید فواد جێگای شانازی و سەربەرزیە بۆ ئێمە و هەڤاڵانی و ئێمە شانازی بە شەهیدبونییەوە دەکەین، بەڵێن دەدەین کە  درێژەپێدەری ڕێبازی شەهید دەبین".

 


هێمن باسی لە ژیانی شەهید فواد کرد و وتی: "ئەو هەر منداڵ بوو کە باوکمان کۆچی دوایی کردوە و لە بنەماڵەیەکی هەژار و تێکۆشەر لە دایک بووە و تاکو قۆناغی هەشتی بنەڕەتی خوێندویەتی و حەز و خولیای هونەری وێنەکێشان بووە و وێنەکێشێکی بە توانا بوو".


ئەوەشی وت: "لەگەڵ ئەوەشدا حەزی بە کارکردن بوو بەتایبەت دروستکردنی شرینی و وەستایەکی کارامە بوو لە دروستکردنی شرینی، دوای ئەوەی کە ڕێژێمی ئێران ویستیان بینێرن بۆ سەربازی دەوڵەت، ئەو ڕەتیکردەوە کە سەربازی بۆ ڕژێمی ئێران بکات، بۆیەش ڕەزامەندی بنەماڵەکەی وەرگرت و بڕیاریدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بێت".


ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: " ئێمە تاکو بەدیهێنانی ئامانجی شەهید فواد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد بەردەوام دەبین لە خەبات و بەتایبەت داوا لە گەنجان دەکەم کە درێژە بە ڕێبازی شەهیدان بدەن".


شەهیدی گەریلا  ئەنوەر عەزیزی ناسراو بە فواد نەوال، ساڵی ١٩٨٧ لە کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، شەهید فواد کوڕی بچوکی بنەماڵەکەیان بووە، دوو برا و خوشکێکی هەیە، تاوەکو پۆلی هەشتی ناوەندی خوێندوە و لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە و لە ساڵی ٢٠١٦ لە ماردین لە باکوری کورستان شەهید بووە، بەڵام دوێنێ هەواڵی شەهیدبوونی ڕاگەیەندرا.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin