Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە هەولێر

2017-08-22 15:51:54



ڕۆژنیوز – هەولێر

 

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە شاری هەولێر.

 

کەمێک پێش ئێستا جێمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

 

ئەو سەردانە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، جێمس ماتیس، بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکەش، نووسینگەی حەیدەر عەبادی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"جێمس ماتیس، وتویەتی، کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە و هەموو هەوڵێک ڕەت دەکاتەوە کە ئامانجی پارچەکردنی خاکی عێراق و تێکدانی سەقامگیری عێراق بێت".

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin