Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، هاوکاریی لە منداڵەوە پێشکەش بە منداڵ دەکرێت

2017-08-22 15:37:25



 ڕۆژنیوز- سلێمانی

 

ڕێکخراوى منداڵپارێزى کوردستان، شه‌شه‌مین پێشانگه‌ى ساڵانه‌ى پڕۆژه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانى له‌ ژێرناوى هاوکاریى له‌ منداڵه‌وه‌ بۆ منداڵ، کردەوە.

 

ئه‌مڕۆ دوو ڕۆژە له‌ هۆڵى نیشتمانیی ئه‌منه‌سوره‌که‌ له‌ شارى سلێمانى، ڕێکخراوى منداڵپارێزى کوردستان، شه‌شه‌مین پێشانگه‌ى ساڵانه‌ى پڕۆژه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانى له‌ ژێرناوى (هاوکاریى له‌ منداڵه‌وه‌ بۆ منداڵ) کراوەتەوە، زیاتر لە هەزار فۆتۆ و کاری دەستیی، کاری گرافیک لەخۆدەگریت و بڕیارە سبەینێ-ش بەردەوام بێت.

 

سروه‌ فه‌یزوڵا، سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانى رێکخراوى منداڵپارێزى کوردستان به‌ ڕۆژنیوزى وت:"ئه‌م پێشانگایەدا، پێنج مه‌ڵبه‌ندى رۆشنبیریی کازێوه‌ى منداڵان و سه‌نته‌رى ڕاهێنانى په‌روه‌رده‌یی و باخچه‌ى کازێوه‌ى منداڵان له‌ ناو که‌مپى په‌نابه‌رانى عه‌ربه‌ت، بەشدارن".

 

سروه‌ فه‌یزوڵا

 

هه‌روه‌ها، وتى:"ئه‌م پێشانگایه‌ ساڵانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌موو ساڵێک داهاتى ئه‌و پێشانگایه‌ ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پڕۆژه‌یه‌ک که‌ پێویستى پێی بێت، ئه‌مساڵ تایبه‌ت کراوه‌ به‌ کردنه‌وه‌ى به‌شێک له‌ ناو سه‌نته‌رى ڕاهێنان بۆ منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت که‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵانى سه‌روو ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ".

 

سروە فەیزوڵا، وتیشی:"منداڵانى به‌شدار بوو له‌م پێشانگایه‌ ٦٤٧ منداڵ-ن و کۆی کارەکانیش هەزار و ١٦٦ پارچه‌یە  به‌ قه‌باره‌ و شێوازى جیاواز".

 

هەروەها، دڵسۆز مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌ری کازیوه‌ی سه‌را، که ‌یه‌کێکه‌ له‌پڕۆژه‌کانی سێکته‌ری په‌روه‌ردەی سه‌ر به‌ منداڵپارێزی کوردستان بە ڕۆژنیوزی وت:"ئێستا خه‌ریکی وه‌رگرتنی منداڵانی ئاواره‌ین، که ‌سه‌ردانی پڕۆژه‌که‌مان ده‌که‌ن و به‌شداریی پێشانگاکه‌یان کردووه‌ ئێمه‌ش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیان لێ ده‌که‌ین".

 

دڵسۆز مه‌حمود

 

ڕێکخراوی منداڵپارێزى کوردستان، ڕێکخراوێکى سه‌ربه‌خۆى ناحکومی کوردى تایبه‌ت به‌ منداڵانه‌، به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى له‌ عێراق و به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى کوردستان کار ده‌کات، له‌ ساڵى ١٩٩١له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکى خۆبه‌خشه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ باوه‌ڕیان به‌  مافه‌کانى منداڵان هه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانى ژینگه‌یه‌کى دوور له‌ گرفت بۆیان.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin