Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانان دەیان هاوڵاتیان ڕزگارکرد

2017-08-22 14:43:37



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆژانە هاوڵاتیانی مەدەنی لەڕەقە ڕزگاردەکەن، ئەمڕۆش دەیان هاوڵاتی دیکەی ڕەقە لە چنگی چەتەکان ڕزگارکران کە لە ناویاندا پێنج هاوڵاتی برینداریش هەبوون کە بەهۆی مینی چەتەکانەوە بریندارببوون.

 

تیمە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەمڕۆ دەیان هاوڵاتیان ڕزگارکرد لە چنگی چەتەکانی داعش و گواستیاننەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان لە شەڕ.

 

هەروەها چەند مینی چێندراوی چەتەکانی داعش تەقییەوە بە ژمارەیەک لە هاوڵاتیاندا، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و پێنجی دیکە برینداربوون، شەڕڤانان ئەو پێنج هاوڵاتییەشیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

شەڕڤانان لە بەرەکانی جەنگەوە ڕایانگەیاند، کە هاوڵاتیانی ڕەقە هەوڵدەدەن خۆیان بگەیەننە شەڕڤانان بۆ ئەوەی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگاریان بکەن، بەڵام زۆربەیان بەهۆی مینە چێندراوەکانی چەتەکان یان دەستڕێژی گولـلەی چەتەکان لەو هاوڵاتیانە ناتوانن ئەم کارە بکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin