Smiley face
Smiley face
Smiley face

نووسینگەی عەبادی: وەزیری بەرگری ئەمریکا جەخت لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە

2017-08-22 14:28:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، جیمیس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە و دژی هەموو هەوڵێکە کە ئامانجەکەی دابەشکردنی خاکی عێراق بێت.

 

نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا باس لە دەرەنجامی کۆبونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی عەبادیدا هاتووە:"لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکادا، باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و هاوکاریکردنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بواری سەربازی و پڕچەککردنی هێزەگانی عێراق بۆ نەهێشتنی تیرۆر و شەرکڕدن لە دژی تیرۆر کرا، هاوکات باسی لەو سەرکەوتنانەش کرا کە هێزە عێراقییەکان بەدەستیان هێناوە لە شەڕی دژی داعشدا".

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە:"وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی کردەوەتەوە لەسەر هاوکاریکردنی عێراق بۆ نەهێشتنی تیرۆر و دژایەتیکردنی تیرۆر".

 

هەروەها ئەوەش هاتووە:"وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق کردوەتەوە و هەموو هەوڵێک ڕەت دەکاتەوە کە ئامانجی پارچەکردنی خاکی عێراق و تێکدانی سەقامگیری عێراق بێت".

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، جێمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆ بوەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin