Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ زانکۆى چه‌رموو چارەسەریی بۆ قەیرانەکانی هەرێم دەدۆزرێتەوە

2017-08-22 14:09:48



ڕۆژنیوز – ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

له‌زانکۆى چه‌رموو نزیکه‌ى ٢٠ توێژینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى کارگێریى و دارایى هه‌رێم پێشکه‌ش دەکرێن.

 

ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى چه‌رموو لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی حه‌وته‌مین کۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى چاکسازیى کارگێریى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌ کارگێریى و دارییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

بژار نه‌سره‌دین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ئاماده‌کارى  کۆنفرانسه‌که‌ بە ڕۆژنیوزی وت:"ئه‌م کۆنفرانسه‌ کۆلێژى کارگێڕى گشتى و به‌ڕێوه‌بردنى سامانى سروشتى زانکۆى چه‌رموو پێی هه‌ستاوه‌ به‌سازدانى که‌ یه‌ک ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

بژار نه‌سره‌دین

 

لەبارەی ئامانجی کۆنفرانسەکەشەوە، ناوبراو، وتی:"ئامانجمان ئەوەیە له ‌ڕێگه‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌ کۆنفرانه‌سه‌کەدا‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت ڕێگه‌ چاره‌ بدۆزرێته‌وه‌ بۆ قه‌یرانه‌کان-ی هەرێمی کوردستان".

 

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ى باڵاى ئاماده‌کاریى کۆنفرانسه‌که،‌ وتیشى:"به‌کۆى گشتیى نزیکه‌ى ٢٠ توێژنه‌وه‌ى له‌م کۆنفرانسه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێن، که‌ توێژینه‌وه‌کان به‌شێکیان له‌زانکۆکانى هه‌رێمه‌وه‌ پێشکه‌ش کراون، به‌شێکى دیکه‌یان له‌زانکۆکانى عێراق و جیهان پێشکه‌ش کراون".

 

‌وتیشی:"ئه‌م توێژنه‌وانه‌ پێشبینى چاره‌سه‌رى لێده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وە له‌کۆتاییدا توێژنه‌وه‌کان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنفرانسه‌وه‌ کۆده‌کرێنه‌وه ‌و له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى زانکۆوه‌ ئاڕاسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌کرێت، تا ئه‌و خاڵانه‌ى له‌توێژینه‌وه‌کان تیشکخراوه‌ته‌سه‌رى بکرێنه‌ رێگه‌چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا".

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin