Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە پێنج گەڕەکی ڕەقە شەڕە و ٤١ چەتە کوژراون

2017-08-22 11:50:14



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

لە پێنج گەڕەکی شاری ڕەقەدا شەڕ بە قورسی بەردەوەامە، لەو شەڕانەی لە شەوی ڕابردووەوە لەو گەڕەکانەدا ڕوویانداوە ٤١ چەتە کوژراون.

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ٧٦-ەمین ڕۆژی هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری ڕەقەدا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیاندا، لە شەوی ڕابردووەوە بۆ ئێستا لە گەڕەکەکانی مەنسور، ڕەشید، بەرید، مرور و نەهزەدا شەڕی قورس ڕوویاندا و گورزی کوشندە لە چەتەکانی داعش درا.

 

لە گەڕەکی مەنسور لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەقەدا شەڕێکی قورس لە نێوان چەتەکان و شەڕڤاناندا ڕوویدا، لەو شەڕەدا نۆ چەتەی داعش کوژران.

 

لە گەڕەکی ڕەشیدیش شەڕێکی سەخت بەردەوام بوو، لە ئەنجامیدا هەشت چەتەی داعش کوژران، لەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکانی چەتەکانی داعش کەوتە دەستی شەڕڤانانی سوریای دیموکراتەوە.

 

لە گەڕەکی بەرید لە باکوری ڕۆژئاوای ڕەقە-دا، شەڕڤانان گورزی کوشندەیان لە چەتەکاندا و نۆ چەتەیان کوشت، لە گەڕەکی مرور-یش پێشڕەوی شەڕڤانان بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕی شەوی ڕابردوو بۆ ئێستا ١٠ چەتەی داعش کوژران.

 

هەروەها لە گەڕەکی نەهزەی ڕۆژئاوای ڕەقەدا پێنج چەتەی داعش کوژران.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، شەڕ لەو گەڕەکانەدا بەسەختی بەردەوامە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin