Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

2017-08-22 09:43:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، مەولود چاوش ئۆغڵوو سەردانی بەغدا دەکات و دواتریش دەچێتە هەولێر.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرا کرد، سبەینێ مەولود چاوش ئۆغڵووی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و نوێنەری تورکمانەکان کۆ دەبێتەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو سەردانەیدا باسی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە وا بڕیارە کە چاوش ئۆغڵوو چاوی بە هەریەک لە فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق و نوێنەری تورکمانەکان بکەوێت لە بەغدا، دواتریش دەچێتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ئەوە هات کە شاندی هەرێم بۆ ڕیفراندۆم بەبێ ئەنجام لە بەغدا گەڕانەوە و هاوکات دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی تەلعفەری سەر بە پارێزگای نەینەواش لە رۆژەڤی عێراقدایە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin