Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان دەستگیرکرا

2017-08-22 09:11:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چیچەک ئۆتلو، سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان- ئەسەپە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا، ئۆتلو گوازرایەوە بۆ ناوەندی دژەتیرۆری ئەنقەرە.

 

هێزەکانی پۆلیسی تورک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا چیچەک ئۆتلو، سەرۆکی گشتیی ئەسەپەیان دەستگیرکرد.

 

سەرپیل کەمالبای، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، سەبارەت بە دەستگیرکرردنی ئۆتلو کاردانەوەی هەبوو و ناڕەزایی پیشاندا، کەمالبای وتی، کە کودەتاکەرەکان وەکو نەریتێکی هەمیشە هەڵیانکوتاوەتە سەر سۆسیالیستەکان و چەپەکان.

 

چیچەکی ئۆتلو پاش دەستگیربوون گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دژەتیرۆری ئەنقەرە.

 

هۆکاری دەستگیرکردنی سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان هێشتا ڕانەگەیەندراوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin