Smiley face
Smiley face
Smiley face

تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر گوندەکانی عەفرین بەردەوامە

2017-08-22 08:00:56



ڕۆژنیوز - عەفرین

 

تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گوندەکانی عەفرین بەردەوامە، جگە لە گوندی ئایسکا، چەند گوندێکی دیکەشی گرتوەتەوە.

 

شەوی ڕابردوو، سوپای تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا کە لە ناوچەی عەزاز نیشتەجێن، بەردەوام بوون لە تۆپباران کردنی گوندەکانی سەر بە عەفرین.

 

لە دەرەنجامی ئەو تۆپبارانەدا گوندەکانی مرعناز ڤیلاکانی قازی و خاڵی بەراد کە سەر بە شارەدێی شرا-ی کانتۆنی عەفرینن، هاوکات گوندەکانی منگ، عەین دقنە، بیلونیە لە کانتۆنی شەهبا.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زیانێکی دەرەنجامی ئەو تۆپبارانە ڕانەگەیاندراوە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin