Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانى، چله‌ى شه‌هید زاگرۆس پێنجوێنى به‌ڕێوه‌چوو

2017-08-21 21:03:37



ڕۆژنیوز ـ شۆڕش به‌نه‌ک


له‌ هۆڵى ته‌وار له‌ شارى سلێمانى به‌ مه‌راسیمێک چله‌ى شه‌هید ئوسامه‌ عه‌بدوڵا ناسراو به‌ زاگرۆس پێنجوێنى به‌ڕێوه‌چوو.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵى ته‌وار له‌ شارى سلێمانى به‌ مه‌راسیمێک چله‌ى شه‌هید زاگرۆس پێنجوێنى به‌ڕێوه‌چوو، که‌ له‌ شه‌نگال شه‌هید بووبوو.


مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد و دواتر وه‌ستا ئیبراهیم ئه‌ندامى کۆمیته‌ى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى په‌که‌که‌ له‌ باشورى کوردستان وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و وتى: کوردستان به‌ره‌و ئازادى ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌و گه‌نجانه‌ ده‌که‌م که‌ وڵات جێده‌هێڵن، وه‌رن پێکه‌وه‌ کوردستانێکى ئازاد دروست بکه‌ین، ئێمه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ى شه‌هیدان به‌رناده‌ین و خه‌یاڵ و هیواى ئه‌وان پێکدێنین.

 


پاشان تارا حسێن، وته‌بێژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى قسه‌ى کرد و وتى: ئێمه‌ به‌ شه‌هیدانى خۆمانه‌وه‌ سه‌ربڵندین، پێویسته‌ گه‌نجانى باشورى کوردستان ڕێگه‌ نه‌ده‌ن کوردستان داگیر بکرێت.

 


وتیشى: سیستمى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى دیموکراتى که‌ له‌ ڕۆژئاواى کوردستان هه‌یه‌ و دوێنێش له‌ شه‌نگال ڕاگه‌یه‌ندرا، سیستمێکه‌ بۆ باشورى کوردستان و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش پێویسته‌.


هه‌روه‌ها جیهان خه‌لیل نوێنه‌رى گۆنگره‌ى ستار له‌ باشورى کوردستان له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا قسه‌ى کرد و وتى: ئێمه‌ هه‌موو شه‌هیدانى کوردستان به‌بیردێنینه‌وه‌ و سه‌رى ڕێزیان بۆ داده‌نه‌وێنین، پێویسته‌ خاوه‌نداریى له‌ شه‌هیدانى خۆمان بکه‌ین و بۆ ئامانجه‌کانى ئه‌وان تێکۆشان بکه‌ین.

 


ئه‌وه‌شى وت: له‌ ڕۆژئاوا و باشورى کوردستان به‌ هه‌زاران شه‌هیدى ئێمه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ ئێمه‌ داواده‌کرێت ئه‌وه‌یه‌، که‌ خوێنى ئه‌وان له‌ زه‌وى نه‌هێڵین و ڕێگه‌که‌یان به‌رده‌وام بکه‌ین.


دواتر سینه‌فزیۆنێک له‌سه‌ر ژیان و تێکۆشانى زاگرۆس پێنجوێنى نمایش کرا، له‌ کۆتایى مه‌راسیمه‌که‌شدا بڕوانامه‌ى شه‌هید زاگرۆس پێشکه‌شى دایکى شه‌هیدێک کرا.

 


ئوسامه‌ عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ زاگرۆس پێنجوێنى، خه‌ڵکى شارۆچکه‌ى پێنجوێن بوو، دواى هێرشى داعش بۆ سه‌ر کوردستان بوو به‌ جه‌نگاوه‌رى ئازادى، به‌ڵام له‌ مانگى ته‌مووزى ڕابردوو له‌ شه‌نگال شه‌هید بوو، دواتر ته‌رمه‌که‌ى هێنرایه‌وه‌ بۆ باشورى کوردستان و له‌ زێدى خۆى له‌ پێنجوێن به‌خاکسپێردرا.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin