Smiley face
Smiley face
Smiley face

داقوق، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکه‌وه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون

2017-08-21 20:04:02



ڕۆژنیوز ـ ڕێباز سه‌باح


له‌ سنورى شارۆچکه‌ى داقوق سه‌ربه‌ پارێزگاى که‌رکوک بۆمبێکى چێندراو به‌ کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ چه‌مى ڕۆخانه‌ له‌ سنورى داقوق بۆمبێکى چێندراو به‌ ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ ئه‌فسه‌ر و دوو پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون، به‌ڵام دۆخى ته‌ندروستییان جێگیره‌.


عه‌مید ڕوکن ئاراس عه‌بدولکه‌ریم سه‌رپه‌رشتیارى لیواى ٩ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێکدا به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ کاتى گه‌ڕان و پشکنیندا له‌ سنورى میحوه‌رى داقوق، بۆمبێک به‌ هێزه‌کانى لیواى ٩ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سێ ئه‌فسه‌ر و دوو پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون، به‌ڵام برینه‌کانیان سوکه‌".


وتیشى: "ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ چه‌مى ڕۆخانه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێکى پێشمه‌رگه‌کانى لیواى ٩دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، که‌ پێشتر ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ بووه‌".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin