Smiley face
Smiley face
Smiley face

تۆپبارانه‌کانى تورکیا زیان به‌ هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.. به‌ ڤیدیۆ

2017-08-21 18:15:20



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌هۆى تۆپبارانه‌کانى سوپاى تورکیا و چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنى شه‌هبا، سێ هاوڵاتى بریندار بوون و زیانى زۆریش به‌ ماڵ و موڵکى هاوڵاتیان گه‌یشتووه‌.


ئه‌مڕۆش سوپاى تورکیا به‌رده‌وام بوو له‌ تۆپبارانکردنى ناوچه‌کانى تل ڕه‌فعه‌ت له‌ کانتۆنى شه‌هبا و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ هاوڵاتى بریندار بوون، هه‌روه‌ها زیانى مادییش به‌ر ماڵ و موڵکى هاوڵاتیان که‌وتووه‌.


سوپاى تورکیا و چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى که‌ له‌ژێر کۆنترۆڵى شه‌ڕڤاناندان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin