Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى کۆتایى هات

2017-08-21 17:40:00



ڕۆژنیوز ـ سلێمانى


کۆبوونه‌وه‌ى شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان کۆتایى هات.


که‌مێک پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتى له‌ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌ سلێمانى کۆتایى هات.


کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى کورت بوو، بۆ ئه‌وه‌ بوو "باسی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بکه‌ن که‌ لای گۆڕان به‌ده‌ستیان ھێناوه‌ و بۆچوونى یه‌کێتى وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ھه‌نگاوه‌کانی داھاتووی پارتى له‌گه‌ڵ یه‌کێتی باسکرا".


کۆبوونه‌وه‌ى شاندى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى، دواى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى چه‌ند کاتژمێرى شاندى پارتى دێت له‌گه‌ڵ گۆڕان، که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو.


دواى کۆبوونه‌که‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى ڕایگه‌یاند: "پاکێجێکی شه‌ش خاڵیمان داوه‌ته‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م کێشه‌کان له‌خۆده‌گرێت".


وتیشى: ئه‌و خاڵانه‌ى له‌ پاکێجه‌که‌دا هه‌یه‌ برتیین له‌ 
- ئاساییکردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی و گۆڕان
- کاراکردنه‌وه‌ و ئاساییکردنه‌وه‌ی کاری په‌رله‌مانی
- پالپشتی بۆ پرۆسه‌ی گشتپرسی
- پاڵپشتی حکومه‌ت بۆ باشترکردنی بژێوی و مووچه‌ی خه‌ڵک 
- زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕه‌خسێنرێت
- هه‌موو لایه‌نه‌کان پاڵپشتی چاکسازییه‌کانی حکومه‌ت بکه‌ن


شانده‌که‌ی پارتی پێکهاتبوون له‌: فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، مه‌حمـود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، عێزه‌ددین به‌رواری، ڕێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌.


شاندى یه‌کێتییش پێکهاتبوون له‌ مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و عومه‌ر  فه‌تاح و شۆڕش ئیسماعیل و حاکم قادر ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin